گرنگی فێربوونی زمانی دایک

بیروباوەڕێکی باوە کە لە هەر کۆمەڵگایەکدا زمانی فێرکردن ئینگلیزی بێت ئەوا کەسەکان ئارەزوو دەکەن دووربکەونەوە لە زمانی دایکیان، ئەو زمانەی کە منداڵ ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوونی دەیبیستێت ناودەبرێت بە زمانی لەدایکبوون یاخود زمانی دایک، بەهۆی زۆرێک لە هۆکارکان زمانی دایک ڕۆڵی گرنگی هەیە لە ژیانماندا، لێرەدا ئاماژە بە چوار هۆکار دەدەین کە گرنگە بۆئەوەی زمانی دایکت بەباشی بزانیت :

گەشەسەندنی ڕۆشنبیری

توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە گەشەکردنی ڕۆشنبیری و مەعریفە خێراترە لای کەسانێک کە لە زمانی دایکیاندا پاراون، هەروەها تێبینی کراوە کاتێک قوتابیەک بە زمانی دایکی پەروەردە کرابێت پلەی سەرکەوتنە پەردوەردەییەکانی زیاترە لە قوتابیەک کە بەزمانی ئینگلیزی زیاتر لە زمانی دایکی فێرکراوە.

پەیوەندی باشتر لەگەڵ کلتوورەکەتدا

زمانەکان باشترین ڕێگان بۆئەوەی کلتوورەکانمان بەزیندوویی بهێڵنەوە. زۆرجار وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە هەمان ئەو واتایە نابەخشێت کە لە زمانی سەرچاوەکەدا هەیە. زانین بەتەواوی دەربارەی کلتوورێک زانینی زمانەکەیەتی. زمانی دایک یارمەتیمان دەدات بۆ پەیوەستبوون بە کلتوورمان و ڕەگ و ڕیشەمان.

فێربوونی زمانی دووەم

کاتێک کەسێک بەتەواوی لەگەڵ زمانی دایکیدا ئاشنا ببێت، ئەوا فێربوونی زمانی دووەم و پاراوبوون تیایدا ئاسانترە، هەربۆیە کاتێک منداڵێک لە تەمەنی منداڵیەوە بەزمانی دایکی دەخوێنێتەوە ئەوا شارەزایی خوێندنەوە و نوسینی بەهێزتر دەبێت کاتێک فێری زمانێکی بیانی دەبێت.

شانازیکردن

زانینی زمانی دایکت جێگای شانازیە، بەئاگایی دروست دەکات لەمێشکی تاکەکاندا وە باوەڕبەخۆبوون زیاد دەکات لەهەمان کاتدا پەیوەندیەکی بەهێزتر لەگەڵ ناسنامەتدا بەشێوەیەکی باشتر پێکدێنێت..
زمانی دایک کاریگەریەکی گەورەی ئەرێنی هەیە لە ناساندنی کەسایەتی تاک. هەربۆیە پەروەردەی ناوەندی کە ئینگلیزیە هانی دایک و باوک دەدات بە ئینگلیزی لەگەڵ کۆرپەکەیان بدوێن، هەرئەمەشە منداڵەکە بەرەو ناڕێکی دەبات و تووشی ناڕەحەتی دەبێت لە فێربوونی هەردوو زمانەکەدا.

زمانی دایک ئەو زمانەیە کە منداڵ دوای لەدایکبوون دەیبیستێت، وە بەم شێوەیە زمانی دایک دەتوانێت شێوەی مێشک و بیرکردنەوە و هەستەکانی منداڵەکە بکات و چێوەی بۆ دابنێت. هەروەها زمانی دایک ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە بیرکردنەوەی لۆژیکی و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەی منداڵەکە هەروەها لە فێربوونی کارامەییەکان هەروەک کارامەییەکانی فێربوونی زمانی دووەم وە کارامەیی نوسین و خوێندنەوە و وشەسازی و ناسینەوەی دەنگەکان

لێدوانێک بنووسە